دوكان.. به تۆمه‌تى زێده‌رۆییكردنه سه‌ر ناوچه‌ى گه‌شتیارى6 كه‌س ده‌ستگیركران
عه‌مید سه‌روه‌ر ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پۆلیسى دوكان، ئه‌مڕۆ (هه‌ینى 10ى شوباتى 2017)، به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند :" دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه چه‌ند كه‌سێك ده‌یانه‌وێت كه‌پر و شوێنى گه‌شتیارى له‌سه‌ر زه‌وى حكوومه‌ت درووست بكه‌ن، له دوو هه‌ڵمه‌تى هێزه‌كانمدا، توانیمان 6 كه‌س به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیر بكه‌ین".
گوتیشى :" هاوكات ده‌ستمانگرتووه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه‌ى كه له درووستكردنى كه‌پڕ و شوێنه دروستكراوه‌كان به‌كاریان هێناوه".
باسى له‌وه‌شكرد، كه ئه‌و كه‌سانه له كه‌نار زێى دوكان به شوفڵ كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌نار ئاوه‌كه پڕبكه‌نه‌وه و دواتر كه‌پڕ و كابینه‌ى گه‌شتیارى له‌سه‌ر دابنێن، گوتیشی :" هه‌موو ئه‌و شوێنانه تێكده‌ده‌ین و مه‌فره‌زه‌شمان بۆ چاودێرى هه‌موو ئه‌و شوێنانه داناوه كه گومانى زێده‌ڕۆییكردنه سه‌ریان ده‌كرێت".
bas news-
