سۆران سێوکانی: بابهتی سەربەخۆیی ههرقسه نییه و، ئامانجی بارزانییه
(سۆران سێوکانی) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ههروهها گوتی: "پرسی ڕیفراندۆم پرسێکی گرینگە، سەربەخۆییش بەهەمان شێوە. ههڵبهت (سەرۆک بارزانی) دهیەوێت ئەو پرسە لە رێگای دیالۆگ لەگەڵ بەغدا باس بکات، بەڵام پرسیار ئهوهی كه ئایا عەقڵیەتی بەغدا ئەوە قهبووڵ دەکات؟، لە راستدا قسەکە ئەوەیە کە ئێستا بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان لەناویاندا حکوومەتی عێراق و گرووپی عەبادی، تێگهیشتنیان بۆ پرسی سەربەخۆییی کوردستان هەیە، بەڵام گرفتەکە لەوەدایە چینی سیاسی لە عێراق شەقامی عەرەبییان خراپ لە دژی کوردستان جووڵاندووە، پێم وایە دەبێت کار بکرێت بۆئەوەی چینەکەی دیکەی عێراق لە مەفهومی سەربەخۆیی تێبگەیەنرێت".
ئهو ڕۆشنبیره دیار و چاودێره سیاسییه بهپێویستی دهزانێ کار بکرێت بۆئەوەی شەقامی عەرەبی لەو هزرە توندڕۆییەی هەندێک سەرکردەی عێراق دابماڵدرێت، ئەمەش کات و زەمەنێکی دەوێت تا ئەمە چار بکرێت، باوهڕیشی وایه ''هەرێمی کوردستان بە دیار بەغداوە نەوەستێت ئەگەر هاتوو بەغدا هەڵوێستی نێگەتیڤ بوو، ههڵبهت ئەوکاتە پەنا دەباتە بەر بڕیاری نێودەوڵەتی، هەروەک چۆن بڕیاری نێودەوڵەتی پشتیوانی لە باشووری سودان کرد، ئەوە بوو نەتەوە یەکگرتووەکان پێنج ساڵی دەرفەت دایە سودان ئەوان لەو پێنج ساڵە ڕیفراندۆمیان کردو خۆیان جیاکردەوە."
(سۆران سێوکانی) نایشارێتهوه كه لەنێو گەلی کوردستاندا (بارزانی) زیاتر خەون بە سەربەخۆیییهوه دەبینێت و، لە چەند کەسێکی نزیکی (بارزانی)یەوە پرسیومە، (بارزانی) خەونی چییە؟ ئەوەی بیستومە ئەوەیە کە یەک ئاواتی هەیە ئەویش ئەوەیە سەربەخۆییی کوردستان رابگەیەنێت. (بارزانی) هیچ دیکە لە خەیاڵیدا نییە، بۆیە هەرشتێک لە خەیاڵت بێت هەردەبێت ئەوە ببێتە ئەولەویەتت، ئێستایش خەڵكێک دەڵێت ئەمە هەر قسەیە و باس دەکرێت!، بێخەبەر لەوەی کە ئەمە دەبێت ببێتە هزری تاکی خەڵکی کوردستان، بڵاو ببێتەوە و ببێتە واقع و لە زهنی خەڵکدا بچەسپێت و لێی نهترسێت. لەوە دەچێت دواجار بەغدایش بێتە سەر ئهو باوهڕهی ناكرێ بهزۆرهملێ چی دی بهر بهو خواست و مافه لهمێژینهییهی گهلی كوردستان بگرێ و رازی ببێت.''
kdp-
