"مووسڵ ئاوەدان دەکرێتەوە"
(سیروان سیرینی)، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە شاری بەغدا كۆنگرەیەك لەبارەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی عێراق ئەنجامدراوە و زۆربەی بەرپرسانی باڵای حكوومەتی عێراق تێدا بەشداربوونە، لیژنەیەک پێكهاتووە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شاری مووسڵ و زۆربەی وەزیر و بریكار و بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا تێدا ئەندامن، پارەیەكیش تەرخانكراوە بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی مووسڵ، هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی حكوومەتیش راسپێردراون دیراسەی رەوشی كەرتەكانی خزمەتگوزاری بكەن، هەریەكێك لە شوێنی خۆی بەرپرسە کە كار بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بکات، هەمووشیان بەڵێنی ئەوەیانداوە كار بۆ پڕۆسەكە بكەن.
(سیروان سیرینی) دەشڵێ، "كۆنگرەی دووەم لەبارەی پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوەی مووسڵ لە شاری مووسڵ بەڕێوەدەچێت لە داهاتوویەکی نزیكدا، بەڵام لە ئێستادا حكوومەت سەرقاڵی گرتنەوەی بەڕی رۆژهەڵاتی شارەكەیە، دوبارە ئاوەدانكردنەوەی مووسڵ وەك قۆناخی سەرەتایی دەستی پێكردووە، بۆنموونە لەسەرجەمی ٣٠٠ قوتابخانەی بەری چەپی شارەكە نزیكەی ١٩٠ دەستیان بە پڕۆسەی خوێندن كردووە، یەكێك لە راسپاردەكانی كۆنگرە ئەوەیە هەموو وەزیرەكان كار بۆ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و دەستبەكاربوونی فەرمانگەكانیان بكەن.
kdp-
