نووسینگەی پێوەندییەکانی پارتی لە قاهیرە کرایەوە

نووسینگەی پێوەندییەکانی پارتی لە قاهیرە کرایەوە
ژمارەیەک رۆشنبیر و ئەکادیمی و سیاسەتمەداری میسر سەردانی نووسینگەی پێوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە قاهیرە کرد و کردنەوەی نووسینگەکەیان بە هەنگاوێکی گرینگ بۆ پێوەندی نێوان هەرێم و میسر زانی.

لە دیدارەکەدا بەرپرسی نووسینگەی پێوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە (شێرکۆ حەبیب) کورتەیەکی لەبارەی دامەزراندنی پارتی لە ساڵی ١٩٤٦ بە سەرۆکایەتی باوکی رۆحی کورد (بارزانی نەمر) و خەبات و تێکۆشانی پارتی بۆ ئامادەبووان باس کرد.

دواتر رۆشنایی خستەسەر هەوڵدانی شۆڕشی ئەیلول و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان و ئەو کارەسات و ستەمەی کە لە گەلی کوردستان کراوە.

(شێرکۆ حەبیب) دۆخی ئێستای کوردستانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە و باسی لە سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە کرد لە بەرگریکردن لە کوردستان و دیموکراسی و ئازادی، پێوەندی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی خستە ڕوو و باسی لە رۆڵ هەوڵەکانی (سەرۆک بارزانی) کرد بۆ چارەکردنی کێشە نێوخۆییەکانی کوردستان. لە تەوەرێکی دیکەدا ئاماژەی بە پێوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و پێوەندی هەرێمی کوردستان بە وڵاتانی هەرێمییەوە کرد.

لای خۆیشیانەوە ئامادەبووان پیرۆزبایی کردنەوەی نووسینگەی پارتیان لە قاهیرە کرد و بە هەنگاوێکی دیکەی گرینگیان بۆ پتەوکردنی پێوەندی نێوان هەرێم و میسر هەژمار کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر هاوکارییەک دەربڕی.
kdp-
Top