سێ یاسای سه‌ره‌كی نانی به‌یانیان ده‌توانێت كێش دابه‌زێنێت
نان خواردن راسته‌وخۆ له‌دوای هه‌ستان له‌خه‌و ده‌بێت، له‌ماوه‌ی 30 بۆ 60 خوله‌كدا، بۆ ئه‌وه‌ی سوده‌كانی ئه‌و نانه‌ی كه ده‌خورێت راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش بكات، پسپۆڕان له‌م خاڵه‌دا ئه‌وه‌شیان ده‌رخسته‌وه ئه‌و خواردنه‌ی كه یه‌كه‌مین جار له به‌یانیاندا ده‌خورێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی برسێتی به درێژایی ئه‌و رۆژه ده‌بێت.
به‌و پێیه‌ی كه خواردنه‌كانی به‌یانیان پرۆتینیان زۆر تێدایه، وه‌كو هێلكه، گه‌ده دهگرنو برسێتی راده‌گرن،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نزم بونه‌وه‌ی كێشی له‌ش، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌یانیان هێلكه زۆتر ده‌خۆن ئه‌گه‌ری دابه‌زینی كێشیان به به‌راورد به‌و ژنانه‌ی شتی تر ده‌خۆن دوو به‌رامبه‌ر زیاتره.
نان خواردنی به‌یانی به‌گشتی به‌سوده به‌وه‌ی له‌ناو گه‌ده‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و برسێتی رادهگرێتو وه‌ها ده‌كات كه له‌ش بڕێكی زۆرتر كالۆری بسوتێنێت، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نانی به‌یانی چه‌وری له‌ش ده‌كات به‌وزه، باشترین میوه‌یه‌كیش كه زۆر گونجابێت بۆ ئه‌و كاره، مۆزه.
PAYAMNER -
