بزانه كام میوە قژت لە ڕووتانەوە دەپارێزێت
بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوە پزیشكیانەی ئەنجامدراوە دەركەوتووە خواردنی میوەكان سودێكی زۆریان بۆ قژ هەیە و لە ڕوتانەوە دەیپارێزن، ئەمەش بەهۆی بونی چەندین ماددەی خۆراكی بەسود و ڤیتامینی جۆراوجۆر لە پێكهاتەی میوەكاندا.
دیارترین ئەو میوانەی كە سودیان بۆ قژ هەیە بریتین لە شیلك و سێو كە تاڵَەكانی قژ و پێستی سەر بەهێز دەكەن و ڕێگە لە ڕووتانەوە دەگرن، هەروەها ترێ كە رێگری دەكات لەرووتانەوەی قژ، بەوپێیەی بڕێكی زۆر لە ماددەی دژە ئۆكسید و ڤیتامین و شەكری بەسود لە پێكهاتەكەیدایە، هەروەها خواردنی مۆز و بەكارهێنانی توێكڵەكەی زۆر گرنگە بۆ تاڵەكانی قژ و بەهێزیان دەكات.
PAYAMNER -
