زیانەکانی زۆر خواردنی برنج
بەڕای پسپۆڕانی خۆراكی و تەندروستی ئەو كەسانەی ڕۆژانە ژەمێك یاخود زیاتر برنج دەخۆن، ئەگەری توشبوونیان بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەبێت هەروەها مەترسی زیادبونی كێشی لەشیان لێدەكرێت.
بەپێی توێژینەوەكان زۆر خواردنی برنج ڕێژەی زەرنیخ لە خوێندا بە ڕێژەی %44 زیاد دەكات كە ئەمەش بە جۆرێكی ژەهری لەش ئەژمار دەكرێت، زیادبونی ئەم ماددەیەش ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجەی سورێنچك و میزەڵدان زیاد دەكات.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەك دەریانخستبوو زۆر خواردنی برنج ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بە ڕێژەی %27 زیاد دەكات.
پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن خواردنی برنج بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم بكەنەوە و بەشێوەیەكی ڕۆژانە نەیخۆن بۆ ئەوەی لەو مەترسیانە بەدووربن و توشی كێشەی تەندروستی نەبن.
