خواردنەوەیەکی سروشتی بۆ چارەسەری کۆکە و سەرمابوون

خواردنەوەیەکی سروشتی بۆ چارەسەری کۆکە و سەرمابوون
چای گوڵە بەیبون جۆرێکە لەچای گژوگیا کە یارمەتیدەرە لە کەم کردنەوە و نەهێشتنی کۆکە و هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەناسە.

لەگەڵ ساردبوونی کەشدا ئەگەری تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا زیاتر دەبێت، کە دەکرێت کۆکە و هەناسەتەنگی و ئازاری سەر و ئەندامەکانی جەستەی لەگەڵدا بێت.


لە پاش سەرمابوون زۆرکات پژمین و کۆکە تووشی مرۆڤ دەبێت، و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەردەروام دەبێت.

زۆرکەس لە کاتی تووشبوون بە کۆکە پەنا دەبەنە بەر خواردنی دەرمانی پزیشکی، بەڵام سەرەڕای ئەو دەرمانانە چەند خورادنەوەیەکی سروشتی هەن کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئەنفلەوەنزا و کۆکە.


بە گوێرەی ماڵپەڕی nisfeldunia.ahram گوڵە بەیبون یەکێکە لە گژوگیا یارمەتیدەرەکان لە کەمکردنەوە و نەهێشتنی کۆکە لە ماوەیەکی کەمدا.

چای گوڵە بایبون یارمەتیدەرە لە کردنەوەی گیرفانە هەواییەکان و ڕزگاربوون لە کۆکە و کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەناسە، هەروەها یارمەتی کاری گەدە دەدات.


دەتوانن یەك کەوچك گوڵە بەیبونی وشكکراوە بخەنە ناو بڕێك ئاوەوە و بیکوڵێنن دواتر بیپاڵێون، و ڕۆژی ٣ کوپ لەم چایە بخۆنەوە.
PAYAMNER -
Top