ھیچ مەترسیەک بۆ بەڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لەھەرێم نیە

ھیچ مەترسیەک بۆ بەڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لەھەرێم نیە
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لەھەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە وھیچ مەترسیەکیش نیە بۆ بەڵاوبوونەوەی.

د.خالس قادر بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند" لەھەندێک میدیا دەنگۆی ئەوە بەڵاوبۆتەوە کە ئەنفلۆنزای باڵندە لەھەندێک وڵات بەڵاوبۆتەوە،بەڵام تاوەکو ئێستا نەلەعێراق ونەلەھەرێمی کوردستان ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە .

د.خالس قادر گوتیشی، ساڵانە وەکو وەزارەت ئامادەکاری دەکەن بۆ روبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە،بەڵام لەئێستادا ھیچ مەترسیەک بۆبەڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە لەھەرێمی کوردستان نیە.
payamner-
Top