سەرۆک بارزانی و سەلاحەدین بەهائەددین جه‌ختیان له‌ بایه‌خی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كردەوە

 	 سەرۆک بارزانی و سەلاحەدین بەهائەددین جه‌ختیان له‌ بایه‌خی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كردەوە
لە دیداری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، جه‌خت له‌ بایه‌خی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه‌ و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌كردنی كێشه‌ و كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوتووكرا و لێكتێگه‌یشتن و هاوڕاییه‌كان بۆ ته‌واوی پرسه‌كان به‌ سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌رێنی دانرا بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان، كه‌ ببێته‌ هۆی باشكردنی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9-ی 2-ی 2017 (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ مامۆستا (سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌ددین) ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.

له ‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرا و تیشكخرایه‌ سه‌ر كاریگه‌ری ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی دوای تێكشكاندنی داعش به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

له‌و دیداره‌دا به‌له‌به‌رچاوگرتنی ده‌رفه‌ت و ته‌حه‌دیاته‌كان جه‌خت له‌ بایه‌خی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه‌ و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌كردنی كێشه‌ و كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوتووكرا و لێكتێگه‌یشتن و هاوڕاییه‌كان بۆ ته‌واوی پرسه‌كان به‌ سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌رێنی دانرا بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان، كه‌ ببێته‌ هۆی باشكردنی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
kdp-
Top