بەحرێن.. هەوڵێکی هەڵاتنی زیندانیان بۆ ئێران شکست دەهێنێت
ئەو زیندانییانە، کە زۆربەیان هاووڵاتیی شیعەمەزهەبی بەحرێنی بوون، پێشتر لە زیندانی (جو)ی ئەو وڵاتە هەڵاتبوون و هەوڵیان دا بە بەلەمێک خۆیان دەرباز بکەن و بچنە ئێران.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن لە ژمارەیەک تویت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 9.2.2017 هێزە کەناراوییەکانی بەحرێن توانیویانە ئەو زیندانییە هەڵاتووانە دەستگیر بکەنەوە.
بەحرێن وڵاتێکی عەرەبیی سوننەمەزهەبی کەنداوی عەرەبییە، بەشێک لە هاووڵاتییانی شیعرمەزهەبن و حکوومەتی ئەو وڵاتە بە بوونە داردەستی ئێران تۆمەتباریان دەکات.
باسنيوز
