پەرلەمانتارێک: دەبێت پێداچوونەوە بە پلەی وەزیفی بکرێت

 پەرلەمانتارێک: دەبێت پێداچوونەوە بە پلەی وەزیفی بکرێت
ئەندامێکی پەرلەمانی کورستان رایدەگەیەنێت، دەبێت پێداچوونەوە بە پلەی وەزیفی بکرێت.

سرود سەلیم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوی پرۆسەی چاکسازی خەڵکانێکی زۆر ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە، کە پارە و سامانی گشتییان بە هەدەر داوە.

سروود سەلیم بە باشی دەزانێت بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، ئەوانەی دوو مووچەییان لێ ئاشکرا دەبێت ”سزا بدرێن“.

ئەو پەرلەمانتارە هەروەها رایگەیاند، کە لەو کاتەوەی حکوومەت دەستی بە چاکسازییەکان کردووە، پارەیەکی زۆر بۆ حکوومەت گەڕاوەتەوە و داهاتی ناوخۆش زیاد بووە.








باسنیوز
Top