سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی كیا مۆتۆرز له سپۆنسه‌رایه‌تیكردنی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیا
وه‌ك خواستێك بۆ كردنی ئه‌و رووداوه به رووداوێكی خۆشتر و پِڕ شكۆ بۆ به‌شداربووان، ئه‌مساڵیش كیا مۆتۆرز له رووداوێكی تایبه‌تدا هه‌ڵسا به راده‌ستكردنی 110 ئۆتۆمبێل وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ رێكخستنی ئه‌و رووداوه وه‌رزشییه گه‌وره‌یه له میلبۆرن و باڵیۆزى هێمای بازرگانیی كیا و به‌ده‌ستهێنه‌ری نازناوی پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه، رافاییل نادال-یش به‌شداریی له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد.
كاروانه‌كه پێكدێت له 50 ئۆتۆمبێلی كه‌رنه‌ڤاڵ و 40 ئۆتۆمبێلی سۆرینتۆ و 20 ئۆپتیما، كه هاوكار ده‌بێت له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و رێكخه‌ران و به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان بۆ یارییه‌كان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌شی كه له په‌راوێزی ئه‌و پاڵه‌وانییه‌ته‌دا رێكده‌خرێت زیاتر له 200 خۆبه‌خش هه‌ڵده‌ستن به لێخوڕینیان به درێژایی ماوه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیا، یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كانی گراندسه‌لام و ساڵانه له دوو هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی كانوونى دووه‌م له شاری میلبۆرن له ئوسترالیا ئه‌نجام ده‌درێت. پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ساڵی 1905 ده‌ستیپێكرد و له شه‌ش وڵاتی جیادا ئه‌نجام ده‌درا تا ساڵی 1972 له میلبۆرن جێگیربوو. یه‌كه‌م پاڵه‌وانییه‌تیشه له چوار پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كه كه ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێَََت.
پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیا پێشبڕكێى پیاوانی تاك و ئافره‌تانی تاك و پیاوانی جووت و ئافره‌تانی جووت و جووتی تێكه‌ڵاو و تازه‌پێگه‌یشتووان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و یاریزانه به‌ناوبانگه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
خه‌لیل بله‌یی
