سۆسیالیست: نەوشیروان مستەفا سەرپەرشتیی کەیسی دادگاییکردنی کاکە حەمە دەکات
ئەو سەرچاوەیە لەناو حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "نەوشیروان مستەفا ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕانی ڕاسپاردووە کە بەردەوام بن لەسەر جووڵاندنی کەیسی "محەمەد حاجی مەحموود" سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بۆیە نەوشیروان مستەفا پێی وایە کەیسەکە گەورەیە، چونکە کاکە حەمە بەوەشەوە نەوەستا و گوتی سەلماندمان کە یاسا هەیە ئەوانیش زیاتر سوور بن لەسەر ئەوەی ئەو پرسە لە دادگا بجووڵێنن".
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئەوان بەبێ نەوشیروان هیچ فەرمانێکیان پێ نییە، بۆیە کەیسەکە بە چاودێریی ئەوە، تا ئێستا نازانرێت بۆچی نەوشیروان مستەفا تەدەخولی کردووە، ئایا قورسایی کەیسەکەیە، یان نەبوونی بڕیارە لەناو بزووتنەوەی گۆڕان؟.
لەلایەن خۆیەوە، فەرهاد تۆفیق، راوێژکاری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: بەڵگەمان لەمبارەوە هەیە، ئاشکرای ناکەین تا ئەو ڕۆژەی لەگەڵ گۆڕان دەچینە بەردەم دادگا".
باسنیوز
