چاودێرێکی سیاسی: چەند یەکێتییەک لە چەمچەماڵ خەریکی دروستکردنی حەشدی شەعبین

 چاودێرێکی سیاسی: چەند یەکێتییەک لە چەمچەماڵ خەریکی دروستکردنی حەشدی شەعبین
چاودێرێکی سیاسی ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەوانەی فەوج بۆ حەشدی شەعبی دروست دەکەن، سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و پلانێکیش هەیە بۆ ئەوەی لە پێنجوێنەوە تا خورماتوو، بکرێتە پێگەیەکی سەربازیی ئیران.

بەهرۆز جەعفەر، چاودێری سیاسی و یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات، لە نووسینێکیدا بە ناوی (حەشدی شەعبی و ناوەندی بیرکردنەوەی کورد!) کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”ئەوەی زیاتر لەوەی کە هەیە بە هێڵێک لە پێنجوێنەوە تا ئەگاتە دووز خورماتوو، ببێتە پێگەیەکی سەربازیی ئێران، دیارە ئەمە بەشێکی بەرئەنجامی سێرچ و زانیارییە وەک توێژەرێک، بەشێکیشی پێدراوە ناوچەییەکانە“.

ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە: ”ئێستا نەک لە کەرکووک، بەڵکوو لە چەمچەماڵیش حەشدی شەعبی خەریکی فەوج و سریە دروستکردنە، ئەوەشی ئەمە ئەکات، ئەوانەن پێگەی عەشایەرییان هەیە و سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن“. دەشڵێت: ”ئەم نووسینە وەک تەحەدا بۆ یەک دوو ئەندامی سەرکردایەتیی ئەم حزبە کە ئەوەندەی ئیتڵاعاتن، ئەوەندە یەکێتی نین، ئەوەندەی لە ئێرانن، لە ماڵی حزبەکەیان نین. کەسیش نییە موحاسەبەی ئەمانە بکا لەناوخۆدا“.

هەر لەو وتارەدا بەهرۆز جەعفەر باسی لە مەترسییەکانی لەدەستدانی هەلی نوێ لەبەردەم کورد ئاشکرا دەکات و هۆکارەکەی بۆ نەبوونی دامەزراوە و بوونی گەندەڵی دەگەڕێتەوە و پێیوایە کە ئەو هۆکارانە ڕێگەخۆشکەرن تاوەکوو گەنجان بچنە نێو پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یاخود حەشدی شەعبی کە ”هەردووکیان لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ڕێگەی بەرپرسانی ناوچەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، هەوڵی دروستکردنی فەوج و سریەی تایبەت بە حەشدی شەعبی دەدەن لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.









باسنیوز
Top