تاهیر عەبدوڵڵا: 600 خانوو بەخۆڕایی بەسەر خەڵکی کەمداهاتدا دابەش دەکرێت

 	 تاهیر عەبدوڵڵا: 600 خانوو بەخۆڕایی بەسەر خەڵکی کەمداهاتدا دابەش دەکرێت
جێگری پارێزگاری ھەولێر (تاھیر عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوون لەنێوان ھەولێر و بەحرکەدا، کە نزیکەی 600 خانووە و، لەلایەن ڕێکخراوێکی ئیماراتییەوە دروست کراوە، بەخۆڕایی بەسەر ھەژار و کەمداهاتەکاندا دابەش بکرێت.''


(تاھیر عەبدوڵڵا) گوتی: ''هەرخانوویەکی ئەو کۆمەڵگەیە لەسەر ڕووبەری 56 مەتر دروست کراوە، واتە بچووکن و، هەرکەسێک ڕازی بێت لەو خانووانەدا نیشتەجێ بێت، دەتوانی داواکاری پێشکەش بە پارێزگا بکات، ئەوکات لیژنەیەک دەچێت سەردانی دەکات، بۆ ئەوەی بزانێت کرێچییە و، دواتر خانووی پێ دەدرێت.''
جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕوونی کردەوە، پێویستە ئەوەی ئەو خانوانەی پێ دەدرێت، بەکرێیی نەدات و ھەرخۆی تێیدا بێت، ھەرکاتێکیش خانووەکەی چۆڵ کرد، مافی بەسەرییەوە نامینێت و، خانووەکەی دەدرێتە خەڵکی دیکە.
گوتیشی، ئێستا دەست بە دابەشکردنی خانووەکان کراوە و خەڵک دەتوانن بۆ وەرگرتنی ئەو خانووانە داواکاری پێشکەش بە پارێزگا بکەن.
kdp-
Top