پۆلیسی سلێمانى ده‌ستگیركردنى 13 دزى ڕاگه‌یاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى ده‌ستگیركردنى 13 كه‌سى به تۆمه‌تى دزیى جۆراوجۆرى له شارى سلێمانى، ڕاگه‌یاند.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى، كه له هه‌ژمارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه :" له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنى تاوانى سلێمانى له گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و ناوبازاڕى شارى سلێمانى توانراوه 13 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تى دزیی جۆراوجۆر ده‌ستگیر بكرێن و هه‌مووشیان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه " دوو تۆمه‌تبارى سواڵكه‌ر (قه‌ره‌ج) به‌ناوى سواڵهوه چوونه‌ته سه‌ر ماڵان و دزییان كردووه و 3 تۆمه‌تبار كه دووانیان ئافره‌تن له‌ناو بازاڕدا كارى گیرفان بڕینیان كردووه و 2 تۆمه‌تباریش جامى ئۆتۆمبێلیان شكاندووه و كارى دزییان ئه‌نجامداوه و 2 تۆمه‌تبارى دیكه له ماركێتدا دزییان كردووه و 2 تۆمه‌تباریش مۆلیده‌ى كاره‌بایان دزیوه".
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌شدراوه " 2 تۆمه‌تباریش پلانیان داناوه بچنه سه‌ر ماڵان، به‌ڵام پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانییه‌وه پلانه‌كه‌یان ئاشكراكراوه و ده‌ستگیركراون".
bas news -
