ڕیکخراوی unfpa ئیدارەی سەنتەرەکانی ھۆشیارکردنەوە ڕادەستی وەزارەتی کار دەکاتەوە

ڕیکخراوی unfpa ئیدارەی سەنتەرەکانی ھۆشیارکردنەوە ڕادەستی وەزارەتی کار دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پێشوازی نستۆر لە ڕێکخراوی unfpa (ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پالپشتی دانیشتوان) کرد.



ئەمڕۆ چوار شەممە 8/2/2017 محمد ھاودیانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، لە دیوانی وەزارەت بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوان، پێشوازیان لە نستۆر، لە ڕێکخراوی unfpa (ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پالپشتی دانیشتوان) کرد و کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا.



مەبەستی ئەم کۆبونەوەیە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر کاری ھاوبەش لە بواری ئاوارەکان و ئافرەتان بەگشتی بوو بۆ ساڵی 2017، ھەروەھا وەرگرتنی ئیدارەی سەنتەرەکانی ھۆشیارکردنەوە لەلایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە، لەمەودوا وەزارەت سەرپەرشتیاری سەنتەرەکانی ھۆشیارکردنەوە بکات.
bas news -
Top