قایمقامی پێشووتری ھەڵەبجە کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ چوار شەممە، قایمقامی پێشووتری ھەڵەبجە و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
شوان قەڵادزەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ 8/2/2017 جەمیل عەبدولڕەحمان قایمقامی پێشووتری ھەڵەبجە و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، کۆچی دوایی کرد".
گوتیشی: "ناوبراو لەپاش شەڕی نێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکێتیی نیشتمانیی و ڕێککەوتنی تارانی نێوان ئەو دوو حزبە لە ساڵی 1997 بووەتە قایمقامی ھەڵەبجە، تا ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەو پۆستەدا بووە".
bas news -
