خورماتوو.. یونامی تاوتوێی ڕێککەوتنی نێوان ھیزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەکات
محەمەد فایق، بەپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە 8/2/2017 کوانک کوو جوی، بەڕێوەبەری نوسینگەی یونامی لە شاری کەرکووک، سەردانی دیوانی قایمقامیەتی شارۆچکەی خورماتووی کرد، چاوی بە شەلال عەبدول ئەحمەد، قایمقامی شارۆچکەیی خورماتوو، کەوت و کومەڵی دۆسیەیان تاوتوێ کرد".
بەپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بەتایبەت دۆسیەی ئەمنی و مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکەدا، دواتر تاوتوێی ئەو خاڵانە کران کە لە ڕیککەوتنەکەی نێوان ھێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیدا تومارکران، ھەروەھا ئەو بەربەستانە چین کە تاکو ئیستا بوونەتە کوسپ لە بەردەم جێبەجێنەکردنی سەرجەم برگەکانی ڕێککەوتنەکە".
گوتیشی: "باس لەوەش کرا کە تا چەند حکوومەتی ناوەند و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پاڵپشتی شارۆچکەی خورماتوو بوونە بوو چارەسەری کێشەکان".
لەو سەردانەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارۆچکەکە ئامادەی بوون و دواتر بەڕێوەبەری نوسینگەی یونامی لە شاری کەرکووک، لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، کۆبویەوە.
bas news -
