بكوژی هاوڵاتییه ئێزدییهكهى سه‌ر ڕێگاى سلێمانى _ كه‌ركووك ده‌ستگیر كرا
دواى مانگێك له كوشتنی هاووڵاتییه‌كى ئێزدى، كه له سه‌ر ڕێگه‌ى نێوان سلێمانى- كه‌ركووك، كوژرا، پۆلیسی سلێمانى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تاوانه‌كه، ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسی سلێمانى، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌مه 8ى شوباتى 2017) ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، به‌پێی ئه‌و ڕاگهیاندرهوه، پاش ئه‌وه‌ى ته‌رمى هاووڵاتییه‌كى ئێزدى له سه‌ر ڕێگه‌ى نێوان سلێمانی- كه‌ركووك له 9/1/2017 دۆزرایه‌وه، توانرا بكوژی هاووڵاتییه‌كه ده‌ستگیر بكرێت".
ڕاگهیاندراوهكهى پۆلیسی سلێمانى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه دواى ڕووداوه‌كه، بنكه‌ى پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مان ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد كرد، دواجار توانرا تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كوشتنی ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ستگیر بكه‌ن و بكوژه‌كه‌ش دانى ناوه به تاوانه‌كه‌یدا كه به هۆی كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ستاوه به كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه ئێزدییه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا، هاتووه :" هاووڵاتییه كوژراوه‌كه ناوى (ن. م)ـه‌و له دایكبووى ساڵى 1996ـه، پێشه‌ى كاسب بووه و فیشه‌كێك به‌جه‌سته‌یه‌وه بووه".
تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كه‌ش ناوى (خ. ع. ع)ـه و له‌دایكبووى ساڵی 2000 و دانیشتووى بهردهقارهمانه.
bas news -
