شەش ئەندام و سەركردەی دیكەی ئەنەكەسە ئازاد كران

 شەش ئەندام و سەركردەی دیكەی ئەنەكەسە ئازاد كران
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا ڕایگەیاند: "پرۆسەی گرتن و ئازادكردنی سەركردە و ئەندامانی ئەنەكەسە بەردەوامە و لە ئێستادا شەش سەركردە و ئەندامی ئێمەیان ئازاد كردووە".

(نەواف حەسەن)، رایگەیاند: "پرۆسەی گرتن و ئازادكردنی سەركردە و ئەندامانی ئەنەكەسە لەلایەن پەیەدەوە بەردەوامە و، لە ئێستایشدا شەش سەركردە و ئەندامی دیكەی ئەنەكەسە ئازاد كراون".
(حەسەن) گوتیشی: "هۆكاری دەستگیركردنی سەركردە و ئەندامانی ئێمە، بۆ بیروڕای سیاسی دەگەڕێتەوە و ھیچ ھۆكاری دیكە نییە، چونكە كە دەستگیر دەكرێن تاوەكو ئازاد دەكرێن ھیچ لێكۆڵینەوەیەكیان لەگەڵدا ناكرێت".
ئەو هەروەها زیاتر گوتی: "ناتوانین دیاری بكەین چەند سەركردە و ئەندامی ئێمە لە زینداندا ماون، چونكە رۆژانە دەستگیر دەكرێن و دواتریش ئازاد دەكرێن".








KDP
Top