پرۆفیسۆرێکی ئەمریکی: دەوڵەتی کوردستان لە بەرژەوەندیی ئەمریکایە
پرۆفیسۆر ولیام بانکس، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئاسایشی نەتەوەیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە زانکۆی سیراکیوز لە ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری (گوڵان)دا رایگەیاندووە، کە پرۆژەکەی جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ عێراق ”جیاوازیی ناوچەیی لە عێراق لە بەرچاو گرتبوو“.
پرۆفیسۆر ولیام بانکس پشتگیریی پرۆژەی دابەشکردنی عێراق دەکات و پێیوایە دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
جۆ بایدن لە ساڵی 2004 پرۆژەیەکی بۆ دابەشکردنی عێراق بۆ سێ هەرێمی فیدڕالی لەسەر بنەمای نەتەوەیی و تائیفی پێشکەش کرد، کە بەرپرسانی عێراقی بە توندی رەتیان کردەوە و بەرپرسانی کوردستانی باشووریش پێشوازییان لێکرد.
باسنيوز
