پۆلیسێك له كه‌ركوك كوژرا
رووداوه‌كه له‌كاتی چونی كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان-دا بووه بۆ سه‌ركاره‌كه‌ی له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه.
عه‌مید ره‌زوان شوكر، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له كه‌ركوك به‌خه‌ندان-ی وت " كارمه‌نده‌كه‌ی ئێمه دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی لێكراوه ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه نازانرێت به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستیانپێكردووه.
