په‌يه‌ده: له مۆسكۆ كۆنگره‌يه‌ك بۆ لايه‌نه كوردييه‌كان سازده‌كرێت
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئينتهرفاكسى رووسى، عه‌بدولسه‌لام عه‌لى روونيكرده‌وه، بڕياره كۆنگره‌كه له 15ى شوبات/ فێبرايه‌ر به‌ڕێوه بچێت و تێيدا پرسى كێبڕكێ بۆ دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى هه‌ژموونى وڵاتانى زلهێز له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاوتوێده‌كرێت و ره‌وشى ئێستا و لێكه‌وته شيمانهكراوهكانى ده‌خرێته به‌ر باس.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئاسيا عه‌بدوڵڵا هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى و ئه‌نوه‌ر موسليم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكردنى كانتۆنى كوبانێ به‌شدارى بكه‌ن.
بڕياره له پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستانيشه‌وه ژماره‌يه‌ك نوێنه‌رى پارت و لايه‌نه سياسييه‌كان به‌شدارى بكه‌ن.
K24-
