لەبەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی خۆپێشاندان دەكرێت
ھاژە غەفور پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "لەبەرامبەر پێنەدانی مووچەی چەند مانگێكیان، بڕیارە ئەمڕۆ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە خۆپێشاندان ئەنجامدەدەن".
گوتیشی: "ئەوان دەیانەوێت فشار دروست بكەن و پێشانوایە حزبەكەیان دەبێ ئەو مافەیان بۆ بەدەست بێنێ".
K24-
