ھێزەکەی حەیدەر شەشۆ دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
عەمید "سمێ بۆسەڵی" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "حەیدەر شەشۆ کە ھێزێکی لە شنگال ھەیە لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و سوپاساڵاری پێشمەرگە کۆبۆتەوە و رێککەوتنێک کراوە کە ئەو ھێزە بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ببێتە بەشێک لە ھێزی پێشمەرگە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە لێوایەک دروست بکرێت ئەو ھێزەش لە چوارچێوەی ئەو لیوایە رێکبخرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەکردار ھیچ نەکراوە."
سمێ بۆسەڵی گوتی: ھێزەکەی حەیدەر شەشۆ لە ناوچەی سنوون سەربازگەی خۆیان ھەیە و جیان لەو ھێزەی پەکەکە دروستی کردووە ئەوەی بەناوی یەبەشە، چونکە ئەوەی شەشۆ ئاڵای کوردستانیش بەرزدەکەنەوە وەکو ئەوەی پەکەکە نیە، لەبەر ئەوەی ئێمە ھیچ پەیوەندیەکمان لەگەڵ ئەوان نیە.
بۆسەڵی زیاتر گوتی: ئەمە کارێکی باشە ئەو ھێزە بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی نەبنە چەند جۆرە ھێزێک و ئەمە لە بەرژوەندی گشتی دایە.
PAYAMNER-
