ئەم ئێوارەیە ئەفسەرێك باڵای وەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا
نازم ھەركی، ئەندامی پەرمانی كوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاندن: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە ٧-٢-٢٠١٧ لە شاری ھەولێر بە نەخۆشیەكی جەڵتەی دڵ عەمید ڕۆكن جەمیل رەشید ھەركی كۆچی دوای كرد.
نازم ھەركی گووتی: كۆچ كردو دەستێكی باڵای ھەبووە لە دامەزراندنی كەتیبەی زریپۆشی درع، كەسێكی زۆر شارەزا و پسپۆربووە لە بوارەكەی خۆیدا لە وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان، لە دەستدانی بۆشایەكی گەورە دورست دەبێت لە كاری ئەودا.
ھەروەھا گووتی: لە زۆربەی محوەرەكانی شەری دژی تیرۆرستانی داعش بەشداری كردوە دەورێكی باڵای ھەبووە.
PAYAMNER-
