گۆران: ھەرچی لە دەستیان دێت با كەمتەرخەمی نەكەن.. ناتوانن ھەرێم ناچار بكەن
(خەسرۆ گۆران)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "گەر ئەوان بەنیازی ئەوەن سكاڵا لەسەر حكوومەتی ھەرێم تۆمار بكەن، ھەر چی لە دەستیان دێت با بیكەن و كەمتەرخەمی نەكەن، چونكە ناتوانن ھەرێمی كوردستان ناچار بكەن پابەندی ئەو یاسایە بێت".
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، سكاڵاكە ھیچ ئەنجامێكی نابێت، لەبەر ئەوەی رێككەوتن لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە و رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە و پێویستە دووبارە دانیشتن بكرێت و رێككەوتنی تازە بكرێت.
(گۆران) زیاتر گوتی، ئەگەر باسی یاسا دەكەن بۆ سكاڵا لەسەر (نووری مالیكی) تۆمار ناكەن كە لە ساڵی ٢٠١٤ـدا عێراق بوودجەی نەبوو و بە بێ بوودجە بەڕێوە چوو.
KDP-
