دەزگای بارزانی، ٢٥٠٠ پارسێل خۆراكی وشكی لە نزیك نەینەوا دابەش كرد

 	 دەزگای بارزانی، ٢٥٠٠ پارسێل خۆراكی وشكی لە نزیك نەینەوا دابەش كرد
رەوشی خێزانەكای ناوچە تازەئازادكراوەكانی نەینەوا و دەوروبەری لە بارودۆخێكی ناجێرگیردایە و كەمترین خواردەمەنی و پێداویستیی رۆژانەیان بە دەست دەكەوێت.

رێكەوتی ٦/٢/٢٠١٧ تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئیغاسەی ئیسلامیی جیهانی لە هەڵمەتێكی بێوێنەدا هاوكاریی خۆراكییان گەیاندە ٢٥٠٠ خێزانی شارەدێی نەمروود كە پێداویستیی خۆراكیی رۆژانەی ئاوارەكانی دابین كرد.

شارەدێی نەمروود دەكەوێتە سنووری جیۆگرافیای پارێزگای نەینەوا و لە ناوچە تازەئازادكراوەكانە كە دانیشتووانەكەی بە هۆی كەمیی خۆراك و پێداویستییەوە تووشی زۆر گرفت و كێشە هاتوون.
KDP-
Top