بانکی نێودەوڵەتی، دانی قەرزی بە عێراق، بە ئاشتەوایی نێوان کورد، شیعە و سوننە بەستەوە

 	 بانکی نێودەوڵەتی، دانی قەرزی بە عێراق، بە ئاشتەوایی نێوان کورد، شیعە و سوننە بەستەوە
بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پشتیوانیی داراییی بانکی نێودەوڵەتی بۆ عێراق، هاوکات دەبێ لەگەڵ سەرکەوتنی پڕۆژەی ئاشتەوایی پاش تێکشکاندنی داعش.


بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست(فەرید بەلحاج)، دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند، پشتیوانیی داراییی بانکی نێودەوڵەتی بۆ عێراق هاوکات دەبێ لەگەڵ سەرکەوتنی پڕۆژەی ئاشتەوایی پاش تێکشکاندنی داعش، بۆ ئەوەی گەرەنتیی ئاوەدانکردنکردەوە هەبێ.
بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "ڕاستە کە لە جەنگی مووسڵدا کۆی هێزەکان پێکەوەن"، ئاماژە بە ‌هێزی پێشمەرگە، ‌هێزە چەکدارەکانی شیعە و سوننە کە لە پڕۆسەی ڕزگارکردنی دووەم گەورەترین شاری عێراقدا لە یەک سەنگەردان، بەڵام وەک ئەو گوتوویەتی "کاتێک کە جەنگ تەواو دەبێ، جۆری گوشارەکان نازانین، کە هێشتا لە ئارادان و گرینگە عێراقییەکان لە ئێستاوە ئەم پرسە یەکلا بکەنەوە."
هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی هاندەرەکانی ئاشتەوایی، کاریگەرییان زیاتر بێ لەو پاڵنەرانەی هانی ئەو لایەنانە دەدات یەکلایەنە کار بکەن.

بانکی نێودەوڵەتی لە دیسەمبەر-کانوونی یەکەمدا بڕیاری دا قەرزێکی نوێ کە بڕەکەی ملیارێک و ٤٨٥هەزار دۆلارە، بۆ هاوکاریی ئابووریی عێراق تەرخان بکات، ئەمەش بۆ بەرەوڕووبوونەوەی دابەزینی نرخی نەوت و تێچووی جەنگی دژ بە داعش بوو، هەڵبەت بەم قەرزەیش بڕی پشتیوانییەکانی آەو بانکە دەگاتە ٣ملیار و ٤٠٠هەزار دۆلار.
(فەرید بەلحاج) گوتیشی، سەرباری ئەو پشتیوانییە داراییە، خەڵکێکی شارەزایش دەبەین بۆ چەند وڵاتێک و تا لە بیناکردنەوەی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆڵیان هەبێ؛ هەروەک ئەوەی لە باشووری ئەفەریقا و مەغریب و ڕواندا کراوە.
ئەو جەخت دەکاتەوە لەوەی کە هەمووان بە پەرۆش بن لە بیناکردنەوەی ژێرخانی ئابووررییان، ئەوا بانکی دەولیش دەیەوێ دڵنیا بێ لە هێنانە ئارای گرێبەستی کۆمەڵایەتی لە نێوان پێکهاتە سەرەکییەکاندا.
KDP-
Top