پارتی، سبەینێ پرسگه‌لێك ده‌خاته‌ به‌ر باس

 	 پارتی، سبەینێ پرسگه‌لێك ده‌خاته‌ به‌ر باس
(د. ئاراس حسۆ میرخان)، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک بارزانی) کۆ ببێتەوە و پرسگه‌لێكی گرینگ ده‌خاته‌ به‌ر باس.

(د. ئاراس حسۆ میرخان)، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی، سەعات 10:30 خولەک، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک بارزانی) لەبارەی کۆمەڵێک پرسەوە کۆ ببێتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دەمێک بوو بڕیاربوو ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت، کە تێیدا ھەندێک پرسی وەک گۆڕانکاریی نێوخۆیی و پێوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکان و کاراکردنەوەی پەرلەمان و حکوومەت و پڕۆژەی (سەرۆک بارزانی) بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەخرێنە ڕوو.

(د. ئاراس) لە درێژەدا گوتی، پێشتریش ئێمە تەئکیدمان لە دوو شت کردبووەوە؛ کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەو پڕۆژەیەی (سەرۆک بارزانی) پێشکەشی لایەنەکانی کردبوو. پارتییش پڕۆژەیەکی بۆ گۆڕانکاری نێوخۆیی ھەیە، کە لە دوای کۆنگرەوە نەکراوە.
KDP-
Top