مامۆستایانی زانکۆ: خەڵکی کوردستان نایەوێ بگەڕێتەوە بۆ عێراق؛ ئیدی وادەی سەربەخۆیییە
(د. خه‌لیل ئه‌تروشى)، شاره‌زای بواری مێژووى عێراقى هاوچه‌رخ و، مامۆستاى زانكۆى دهۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پێشكه‌شكردنى پڕۆژه بۆ ئاشته‌واییى نیشتیمانیی عێراق له لایه‌ن شیعه‌كانەوە ته‌نیا بۆ كاتكوشتنه، چونكه دەزانن عێراقێكى یه‌كگرتوو نه‌ماوه و گه‌یشتووه به ئاستێك كه گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه، بۆیه سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كورد پێویسته به هۆشیارییەوە هەڵسوکەوت له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به قۆناخێكى هه‌ستیاردا ده‌رباز ده‌بین و دهرفهتیكى زێڕین له‌بەر دهستماندایە و، نابێت ئه‌و ده‌رفه‌ته به دانوستاندن له‌گه‌ڵ عێراق بدۆڕێنین؛ كه ئاخۆ جارێكى دیکە هاوبەشیی ڕاسته‌قینه له عێراقدا په‌یدا ده‌بێت یان نا!''
(ئه‌تروشى) گوتى: "ده‌بێ سه‌ركردایه‌تیى كورد نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵەی لێوه‌ى دهربازبووینه و، ههرشاندێكیش لهبهغداوە بێت بۆ هه‌رێم، یان ئێمه بچینه به‌غدا، ده‌بێ دانوستاندنه‌كانمان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى بێت و، كورد ئیدى ده‌یه‌وێت عێراق و کوردستان ببنە دوو دراوسێى باش و، به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه جیا ببینه‌وه و ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت".
ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتی: "پێویسته كات له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و ئه‌و شانده‌ى ده‌چێته به‌غدا، هه‌ڵوێستى فه‌رمیى به‌غدا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی كوردستان وه‌رگرێت و، ئەو کێشانەی هەشن، به ئاشتی چاره بكرێن. نابێ سه‌ركردایه‌تیى حزبه‌كانى كوردستان بۆ پرسى سه‌ربه‌خۆیى یه‌كریز نه‌بن، چونكه پرسەکە پێوەندیی به ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستانەوە هەیە و، نابێ كێشه‌ى نێوخۆیى بكه‌نه مه‌رجی چوون بۆ به‌غدا. دواتر مێژوو به‌زه‌یى به كه‌سدا نایێت.
(د. ئیبراهیم كه‌رۆ)، مامۆستای زانكۆی نه‌ورۆز و شاره‌زای بوارى پێوەندیی نێوده‌وڵه‌تى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "عێراق به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات، چونكه هەرکەس ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، خۆی هه‌موو شتێكه و، ده‌بینین هه‌موو قه‌یرانێكى لێ دروست ده‌بێت؛ قەیرانی سیاسى، ئابوورى، كۆمەڵایه‌تى و ڕ‌ۆشنبیرى و ... هتد. ئه‌گه‌ر شیعه بێت یان سوننە، هیچکامیان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان نین، به‌ڵام به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون، كه عێراق یه‌كگرتوو نابێت.''
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ دەشڵێ: ''كوردیش ئیدى مافى خۆى ده‌وێت و تاكى كورد تێگه‌یشتووه و سه‌ربه‌خۆیى ده‌وێت. كاتیش تێپه‌ڕبووه، ئه‌گه‌ر تا شه‌ش مانگى تر وەدوا بخرێت، له‌وانه‌یه ئه‌سته‌م بێت و له‌لایه‌ن نه‌یارانى كوردەوە ئاسته‌نگمان بۆ دروست ده‌كرێت."
(د. داود سلێمان)، مامۆستای زانكۆى دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێى ڕزگاربوونى كورد له‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو كێشه و نه‌هامه‌تییانه‌ى كه به‌سه‌رمان دێت، سه‌ربه‌خۆیییه و، ده‌بێ كارى له‌سه‌ر بكرێت و، ده‌زانین ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ى بۆ عێراق ده‌كرێن، سه‌رناگرن و، پێویستە وڵاتانی دەرەکەییش بزانن، ئێمە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق بووین، مێژووش شایه‌ده و له ده‌روه‌ش شایه‌دیی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن، كه كاتى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان هاتووە و كورد مافى خۆیه‌تى سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت."
(د. داود) ئاماژەیشی دا: "كاتى ئه‌وه نه‌ماوه له‌نێو عێراقدا بمێنین و له عێراقدا جێ‌مان نه‌ماوه، پێویسته له‌مه زیاتر کاتەکە وەدوا نه‌خرێت و، حزبه‌كان له‌گەڵ یه‌كترى دانیشن. یه‌ك هه‌نگاومان ماوه تا سه‌ربه‌خۆ بین، ئه‌ویش چوونى شاندى هه‌رێمه بۆ به‌غدا، کە دانوستاندن بكه‌ن و پێیان بڵێن، ده‌مانه‌وێت به ئاشتییانه جیابینه‌وه، چونكه به‌هه‌موو پێوه‌رێك كاتى ئه‌و هه‌نگاوه‌یه''.
KDP-
