لەبەردوامی چالاکییەکاندا ٣٠٠ خێزانی کەمپی دیبەگە هاوکاری کران

لەبەردوامی چالاکییەکاندا ٣٠٠ خێزانی کەمپی دیبەگە هاوکاری کران
هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی دیبەگە بۆ ئاوارەکان بەردەوامە و جۆرەها هاوکاری بۆ ئاوارەکانی کەمپەکە دابەش دەکرێت.
رێکەوتی ٧/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەندین هەڵمەتی جیاجیادا هاوکاری و پێداویستی بۆ ٣٠٠ خێزانی کەمپەکانی دیبەگە دابینکرد.
تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی رێکخراوی ;الرجا‌و و السلام; دۆشەک و بەتانیان بۆ ١٩٦ خێزانی کەمپەکە دابینکرد، هەر لەهەمان رۆژدا بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق چۆلەیان بۆ ١٠٤ خێزانی دیکە دابینکرد.
بەشێکی زۆری ئاوارەکان لە کەمپەکانی دیبەگەدا نیشتەجێ کراون و کەمپەکان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەڕێوەدەبرێن.










ZNA
Top