لە قەزای مێرگەسۆر باس لە بریار و راسپاردەكانی كۆنفرانسی رێكخستنەوەی گووتاری ئایینی كرا

لە قەزای مێرگەسۆر باس لە بریار و راسپاردەكانی كۆنفرانسی رێكخستنەوەی گووتاری ئایینی كرا
بۆ زیاتر لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوەشی ئایینی و چۆنیەتی بەرێوەچوونی كاروباری مزگەوتەكانی سنوری قەزای مێرگەسۆر وەیسی سەعید وەیسی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەیاوەری بەرپرس و كارگێرانی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان سەردانی قەزای مێرگەسۆریان كرد و لە چەند دانشتنێكی جیادا لەگەل غفور احمد قائیمقامی مێرگەسۆر و فكری لێری بەرپرسی ناوچەی مێرگەسۆری پارتی دیموكراتی كوردستان و صابیر مەجید تێبینەری ئەوقافی مێرگەسۆر ، تیشكیان خستە سەر رەوشی هەنووكەی كوردستان و دواین رووداو گۆرانكاریەكان وەئاماژەشیان دا بە رۆلی دیاری مامۆستایانی ئایینی سنورەكە لە هۆشیاركردنەوە هاولاتیان لە بابەتە گرنگ و هەستیارەكان وە جەختیشی لەسەر سیاسەت و هێلەگشتی یەكانی وەزارەتی ئەوقاف كرایەوە بۆ زیاتر خزمەتكردنی مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی بەتایبەت دواین كۆنفرانسی رێكخستنەوەی گوتاری ئایینی كە بریار و راسپاردەكانی لە خزمەت ئایینی ئیسلام و بەرەووپێش بردنی گوتاری ئایینی یە لە كوردستان ،لە بەشێكی تری دانیشتنەكاندا دەست خۆشی لە فەرمانبەرانی مزگەوتەكان كرا كە پابەندی دەوامی ئاسایی خۆیانن وە ئەمەشی بە ئەركێكی ئایینی و نەتەوەیی دانا چونكە ئەركی فەرمانبەرانی ئەوقاف جگە لەلایەنی ئیداری كارێكی دینداریشە بۆیە دەبێ فەرمانبەران نموونەی دیار بن لەراپەراندتی كارەكان و پابەندبوونیان بە رێنمایەكان، بۆ زیاتر كاراكردنی رەوشی ئایینی سنورەكە چەندین داواكاری و پێشنیار خرانە روو







ZNA

Top