قایمقامی شنگال: ئامانج لە پشتیوانیی پەكەكە ڕوونە.. دەبێ لە شنگال دەربکرێن

 قایمقامی شنگال: ئامانج لە پشتیوانیی پەكەكە ڕوونە.. دەبێ لە شنگال دەربکرێن
قایمقامی شنگال جەخت دەکاتەوە لەوەی کە، پەکەکە جەێبەجێکاری ئەجێندایەکە کە مەبەست لێی دروستکردنی ڕێڕەوێکە بۆ بەستنەوەی بەغدا، دیمەشق و تاران؛ ئەگەرنا ئەوان کارێکی لە شنگال نەماوە و بە پشتیوانیی دەرەکییە خۆی لە ناوچەکە سەپاندووە.

(مەحما خەلیل)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەروەها گوتی، پەكەكە بەردەوام باس لەوە دەكات شنگال جێ دەهێڵن، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا قسەیە و ھیچ پلانێكیان نییە بۆ ئەوەی ئەو شارە چۆڵ بكەن و دووپاتی کردەوە، مانەوەی پەكەكە لە شنگال چەندە درێژە بكێشێت خراپترە، بۆیە پێویستە پەلە بكرێت لەوەی كە شنگال جێ بهێڵن.

ئاماژە بەوەی کە پەکەکە ڕێگرە لە ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی خەڵکی سنووری شنگال، قایمقامی شنگال ڕوونی كردەوە، "چەندین بڕیار دراون بۆ ئەوەی پەكەكە لە شنگال نەمێنێت كە بڕیاری ناوخۆیی و ھەرێمی و نێودەوڵەتین، بەڵام ھەر ماون، بۆیە پێویستە رێكاریان بەرانبەر بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی لە شنگال دەربكرێن."

وەک قایمقامی شنگال دەڵێ، ئەگەر حكوومەتی عێراق پشتگیریی پەكەكە نەکات تا لە شنگال بمێنێتەوە، ئەوان ھیچ كارێكیان نەماوە و جێی دەهێڵن، "خۆی بەغدا پشتگیرییان دەكات بۆ ئەوەی مەبەستی خۆیان جێبەجێ بكەن و، ئەو ‌هێزەی پەکەکە بكەنە مەمەرێك بۆ ئەوەی سووریا و عێراق و ئێران و پێكەوە گرێی بدەن.. خۆی مەبەستێکی دیکەشیان ئەوەیە بوونی جێ پێ بۆ خۆیان لە شنگال بکەنەوە."











KDP
Top