سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەڵامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتەوە
هەروەها ئەوەیشی لە نامەكەیدا بۆ سەرۆك بارزانی خستووەتەڕوو كە هەموو لایەك لە ڕووبەڕووبوونەوەییەكی سەخت و مێژوویی تەحەدییاتەكاندان و تیرۆر و هزری توندڕەوی بەنیازە وڵاتان لەیەكتر دوور بكاتەوە. ئەوەیشی ڕاگەیاندووە كە خۆی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان حەز دەكەن لەگەڵ سەرۆك بارزانی كار بكەن بۆ مسۆگەركردنی ئاشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان. هەر لە نامەكەیدا سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دابینكردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئەركێكی مێژوویی لە قەڵەمداوە و بۆ ئەو مەبەستەیش دەیەوێ لە نزیكەوە هاوكار و هەماهەنگ بێت لەگەڵ سەرۆك بارزانی.
