مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆسرەت ڕەسوڵ كۆ ده‌بێته‌وه‌

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆسرەت ڕەسوڵ كۆ ده‌بێته‌وه‌
بڕیاره‌ كۆبوونەوەی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی ئەو حزبە به‌ڕێوه‌ بچێت، سەرکردەیەکی یەکێتیش دەڵێت: "لەو کۆبوونەوەیەدا باسی هەندێک پرسی سیاسی دەکرێت کە یەکێتی دەبێت وەڵامیان بداتەوە".



بەپێی زانیارییەکان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی کۆ دەبێتەوە.



لەمبارەیەوە مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، ڕاگەیاند: “لە کۆبوونەوەی داهاتوودا باسی زۆر پرس دەکرێت و هەندێک پرس هەیە کە دەبێت وەڵامیان بدرێتەوە، بەتایبەتیش پێشنیارەکانی پارتی و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی لایەنەکان و پرسی ڕێککەوتن لەگەڵ گۆڕان”.


لەلایەکی دیکەوە مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی حزبەکەی ڕای گەیاند: “ڕۆژی شه‌ممه‌، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كۆ ده‌بێته‌وه‌”.




باسنيوز
Top