کۆنگرەی جنێف بۆ ٢٠ی ئەم مانگە دواخراوە و ئەنەکەسەش بە پرۆژەی خۆی بەشداری دەکات

کۆنگرەی جنێف بۆ ٢٠ی ئەم مانگە دواخراوە و ئەنەکەسەش بە پرۆژەی خۆی بەشداری دەکات
بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کۆنگرەی جنێف بۆ ٢٠ی ئەم مانگە دواخرا، ئەنەکەسەش لە چوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە پرۆژەی خۆیەوە بەشداری لەو کۆنگرەیە دەکات.



"خالد عەلی" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "بڕیاربوو کۆنگرەی جنێف لەبارەی دۆخی سوریا لە ھەشتی ئەم مانگە سازبدرێت، بەڵام بۆ ٢٠ی ئەم مانگە دواخراوە و ئۆزسیۆنی سوریاش لە تورکیا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی شاندێک لە ھەموو لایەنەکان دروست بکرێت و بەشداری لەو کۆنگرەیەدا بکات."



خالد عەلی گوتی: سەرۆکی ئەنەکەسەش لەو کۆبوونەوەیە بەشداری کردووە و بڕیارە ئێمەش لە چوارچێوەی ئەو شاندە بەشداری لە کۆنگرەی جنێف بکەین و پرۆژەی خۆشمان بۆ ئەو کۆنگرەیە دەبێت.
payamner-
Top