به‌رپرسێكی شوعی: پێویستە ھەموو لایەنەکان بەراشکاوانە پشتگیری لەسەربەخۆی کوردستان بکەن

به‌رپرسێكی شوعی: پێویستە ھەموو لایەنەکان بەراشکاوانە پشتگیری لەسەربەخۆی کوردستان بکەن
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حیزبی شوعی کوردستان دەڵێت، باسکردنی پرسی سەربەخۆی کوردستان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان ھەنگاوێکی باشە وپێویستە ھەموو لایەنەکانیش بەراشکاوانە پشتگیری لەوپرسە بکەن.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی شوعی کوردستان ھندرێن ئەحمەد بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەردانی شاندەکان لەھەرێم بۆ بەغدا یاخود بەپێچەوانەوە کارێکی زۆر باشە ،بەڵام نابێت چاوەرێی ئەوە بکەین ئەوان بەئاسانی مافەرەواکانی گەلی کورد قبوڵ بکەن ،چونکە ئەمە ئاسان نیە وپێویستمان بەکاتی زیاتر ھەیە،بۆیە پێویستە ئێمە کراوەتربین وگفتوگۆ لەگەڵ ھەموو لایەنەکان بکەین وبەشێوەیەکی راشکاوانە قسە بکەین.
ھندرێن ئەحمەد گوتیشی، پێویستە ھەرێمی کوردستان بۆ سەر بەخۆی سەرەتا لەنیوخۆیدا گفتوگۆ دەست پێ بکات ونەخشە رێگایەک دابرێژێت ودواتر لەگەڵ ھەموو لایەنە عێراقیەکان گفتوگۆ بکات وچەندین شێوازورێگای ھەبێت بۆ ئەوەی خەڵکی عێراقیش لەوپرسە تێبگەینێت ودواتر قسە لەگەڵ ولاتانی ھەرێمی ودیکە گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکەن.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حیزبی شوعی راشیگەیاند، پرسی سەربەخۆی کوردستان پێویستە وەکو مافێک سەیری بکرێت وھیچ لایەنێکی سیاسی شەرم لەوپرسە نەکات وبەراشکاوی داوای بکات ،بەڵام پێویستە شێوازی گوتن وکات ودۆخی ناوخۆ لەبەر چاوبگیرێت .
وتیشی، پێشتر ئەگەر لەگەڵ لایەنەکانی عێراق باسی سەربەخۆی کوردستان نەکرابێت ئێستا بەراشکاوەیی باسی دەکرێت لەکاتی سەردانی شاندی حکومەتی ھەرێم کە سەردانی بەغداکردووە ولایەنەکانیش چەند جار باسیان کردووە وئەمجارەش لەگەڵ ھاوپەیمانی شیعەکان باسی لێکراوە، کە ئەمەش ھەنگاوی زۆر پێویستن وگرنگیشن ،بەڵام وەکو کاردانەوی سیاسی نەبن ووەک مافێکی گەلی کورد کاری لەسەر بکرێت وپڕۆژەی نیشتیمانی کوردی بێت لەچوار چێوەی ھەموو ھێزە ولایەنەکان.
باسی لەوەشکرد، پێویستە ھەموو لایەنە سیاسیەکان راشکاوانە وبێ شەر وپێچ وپەنا پشتگیری لەپرسی سەربەخۆیی بکەن وھەنگاوەکانیش دەستنیشان بکەن لەپێناو بەدەستھێنانی ئەومافە رەوایەی گەلی کورد.
payamner-
Top