مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی فەرماندە وەحید کۆڤلی دەکات

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی فەرماندە وەحید کۆڤلی دەکات
بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو وەحید کۆڤلی

خەمبار و نیگەرانبووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی چاونەترس و نیشتمان پەروەر، هەڤاڵ و کادیری دیاری پارتیمان (وەحید کۆڤلی)..

خوالێخۆشبوو یەکێکبوو لە فەرماندە قارەمانەکانی هێزەی پێشمەرگەی کوردستان کە لە شەڕی روبەڕووبونەوەی تیرۆرستانی داعشدا رۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبوو و چەندین شانازی و سەرکەوتنی لەگەڵ هاوسەنگەرەکانی تۆمارکردوە بۆ هەمیشە لەیادناکرێن..

لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی تێکۆشەر و تەواوی کەسوکار و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گه‌وره‌ داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هەموو لایەک ببه‌خشێی و گیانی فەرماندەی کۆچکردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.

انا لله و انا الیه راجعون
kdp-
Top