سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆككۆماری عێراق کرد

 	 سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆككۆماری عێراق کرد
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆككۆماری عێراق کرد و لە دیدارەکەدا سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخێندرا.

ڕۆژی دووشەممە 6ـی 2ـی 2017 لە سەلاحددین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئوسامە نوجەیفی) جێگری سەرۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بوو، سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخێندرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی مەیدانیی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و ئاییندەی پارێزگای نەینەوا.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی گشتیی و پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرا و هەنگاوەكانی دژایەتیكردن و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق تاوتوێ كرا.
kdp-
Top