به هۆی په‌كه‌كه‌وه سیده‌كان بۆردوومان كرایه‌وه.. 100 گوند هه‌ر به چۆڵی ماونه‌ته‌وه
(كاروان كه‌ریم خان) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی له ناوچه‌كانی لۆلان و خواكوڕكی ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردوومان كرد، جا ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه توركیا ئه‌و ناوچانه بۆردوومان بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه: ''راستییه‌كه‌ی ئه‌و گوندانه له‌به‌ر په‌كه‌كه ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و، زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كانیش هه‌ر به‌و هۆیه‌وه نازانرێت، به‌ڵام هه‌ر جارێك توركیا ناوچه‌كه بۆردوومان بكات، ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ی ئاوه‌دانن دروست ده‌بێت.''
(كه‌ریم خان) زانیاریی دا كه، ده‌ڤه‌ری سیده‌كان 250 گوند له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام له‌به‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه و خراپیی ڕه‌وشی ناوچه‌كه، هێشتا 100 گوند ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ڕوونه كه هه‌بوونی باره‌گا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه.''
kdp-
