ھاووڵاتییەك لە زیندانێكی سلێمانی خۆی خنكاند

 ھاووڵاتییەك لە زیندانێكی سلێمانی خۆی خنكاند
دوای ئەوەی ماوەی 13 ساڵ لە زیندان دابوو ئەمڕۆ لە زیندانی چاكسازی گەوران لە سلێمانی خۆی خنكاند.
"ئەمڕۆ كەسێك لە زیندانی چاكسازی گەوران لە سلێمانی خۆی خنكاند".

گوتیشی: "ئەو كەسە ناوی كەریمە و ناسراوە بە "كەریم غەسالە" و لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی خوشكەكەی خۆی كوشتووە، دواتر لە دادگا سزا دراوە و ماوەی 13 ساڵیشە لە زیندان دایە".

رووداوەكەی ئەمڕۆی زیندانی چاكسازی گەوران لە سلێمانی لەكاتێك دایە كە دوێنێ ھەرزەكارێك لە زیندانێكی شاری دھۆك خۆی سوتاند و بە ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.
k24 -
Top