رۆژنامه‌ى "هه‌ولێر" هێرشێكى "توند" ده‌كاته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌كه سه‌روتارى ژماره (2544)ى رۆژى دووشه‌ممه 6ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017ى له ژێر ناونيشانى "هەڵۆ برایم ئەحمەد، تۆ كێیت؟" ته‌رخانكردووه بۆ پشتيوانيكردن له قوباد تاڵه‌بانى و له‌و ميانه‌يه‌دا ره‌خنه‌ى توندى له مێژووى سياسى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د و هه‌ڵۆى كوڕى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د و شانازى كچى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د گرتووه.
لۆگۆى رۆژنامه‌ى هه‌ولێر و مێژووى بڵاوبوونه‌وه‌ى، دووشه‌ممه 6ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: "دەپرسین هەڵۆ كێیە و چ كارەیە و چ سیفەتێكی رەسمیی هەیە و چی بۆ ئەم وڵاتەكردووە و كێ سەرپشكی كردووە تا بۆی هەبێ بەم شێوە سنوربەزێن و ناشرینە پەلاماری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و دامەزراوەكانی ئەم وڵاتە بدات".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئەو ئەگەر ناكۆكی لەگەڵ خزمانی خۆی هەیە، ئەدی پارتی بۆ تێكەڵ دەكا، پارتی چ پەیوەندییەكی بەو كێشانەوە هەیە، ئایا پارتی گوتوویەتی ناكۆكیتان هەبێ و بكەونە گیانی یەك؟".
هه‌ر له سه‌روتاره‌كه‌دا رۆژنامه‌ى "هه‌ولێر" باسى له مێژووى سياسى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د كردووه و نووسيويه‌تى: "هەڵۆیەكی گومناو گەر كوڕی برایم ئەحمەد نەبێ لە چ پێگەیەكەوە رێپێدراوە بەم جۆرە پەلامار بدات، برایم ئەحمەدیش خەزوری جەنابی مام جەلال نەبێت، خاوەنی كامە تەجروبەیە كە شایانی كەمترین شانازی پێوەكردن بێت و مایەی دەمگەرمیی كوڕەكەی بێت! ".
ئيبراهيم ئه‌حمه‌د له دوا ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى له له‌نده‌ن
ئيبراهيم ئه‌حمه‌د، له سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌يلوولدا (1961 - 1975)، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و ماوه‌يه‌كيش سكرتێرى پارتى ديموكراتى كوردستان بووه، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستى ده‌يه‌ى شه‌ستدا پشتى له شۆڕش كردووه و تاك لايه‌نه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردايه‌تى شۆڕشه‌كه و وه‌ك باڵێكى جيابوويه‌وه له شۆڕش مفاوهزاتى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى عه‌سكه‌رى به‌عس له عێراق كردووه و به‌و هۆيه‌وه ريزى شۆڕش يه‌كه‌م درزى سياسى و سه‌ربازى تێكه‌وتووه.
هه‌ڵۆى كوڕى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د
له‌و باره‌يه‌وه له سهروتارهكهى رۆژنامه‌ى "هه‌ولێر"دا هاتووه: "مەگەر برایم ئەحمەد نەبوو كە تۆوی دووبەرەكی و تەفرەقەی لەنێو بزوتنەوەی سیاسیی كوردستاندا چاند و مەدرەسەیەكی دامەزراند كە خەڵكانی وەك هەڵۆ و شانازی خوشكی تێدا پەروەردە بوون كە جگە لە حقد و دڵڕەشی و فیتنەگێڕی، هیچ خێرێكی دیكەیان بۆ ئەم وڵاتە نییە؟".
رۆژنامه‌ى "هه‌ولێر" نووسيويه‌تى: "هەڵۆ بە چ شانازییەكی مێژووی برایم ئەحمەدەوە خۆی هەڵدەكێشێ و دەڵێ گوایە كاك قوباد لەو شانازییە بێبەش بووە؟ ئەگەر ریعایەت كردنی بارودۆخی ئێستای كوردستان نەبایە، لەگەڵ رێزێكی زۆر بۆ كاك قوباد تاڵەبانی و دایكی و هەموو ئەو تێكۆشەرانەی یەكێتی كە دەیانەوێ رۆڵێكی ئیجابی بگێڕن، تەنیا گوزەرێكی سەرپێیی بە نێو ژیانی ئەو پیاوەدا بەسە بۆ ئەوەی هەڵۆ و مامۆستاكانی تێبگەیەنین كە ئەو مێژووەی پێوەی دەنازێ، جگە لە بەڵا بۆ بزووتنەوەی سیاسیی كوردستان، هیچی دیكە نییە".
شانازى كچى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌كه له باره‌ى هه‌ڵۆى كوڕى ئيبراهيم ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى نووسيوه: "هەڵۆ و شاناز كە تێكۆشەرانی یەكێتی لەهەموو كەس باشتر دەزانن لە چ ناز و نیعمەت و مشەخۆری و ژیانێكی شاهانەی مافیایی پڕ خەدەم و حەشەمدا دەژین و بە درێژایی ژیانیان كەمترین ئەرك و زەحمەتییان بۆ ئەم وڵاتە نەچێشتووە، بە چ حەقێك رێگە بە خۆیان دەدەن تۆمەت ببەخشنەوە و قسە لە كاروباری وڵاتێك بكەن كە بە حەیاتیان عارەقەیان بۆ نەڕشتووە و كارێكیان بۆ نەكردووە".
رۆژنامه‌ى "هه‌ولێر" ئاماژه‌ى به شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌دى خوشكى هه‌ڵۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د كردووه و نووسيويه‌تى: "هەڵۆ و خوشكەكەی چ كارەن لە سامانی وڵات بپرسنەوە و چی‌یان بۆ ئەو وڵاتەكردووە تا ئێستا ببنە خەمخۆری!".
له به‌شێكى ديكه‌ى سهروتارهكهى رۆژنامه‌ى "هه‌ولێر" باس له‌وه كراوه، كه هێرۆ ئيبراهيم ئه‌حمه‌د هاوسه‌رى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و دايكى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم قوباد تاڵه‌بانى، ئاگادارى هه‌موو ورده‌كارييه‌كى پرسى نه‌وت و داهاتهكهيهتى.
له سه‌روتاره‌كه‌دا هاتووه: "هەڵۆ ئەگەر پرسیارییشی لەو بابەتە هەیە، دەكرێ نەك لە كاك قوباد، لە هێرۆ خان‌یش بپرسێ چونكە ئەویش ئاگاداری هەموو وردەكارییەكانی نەوتە، ئیتر وتار هۆنینەوەی بۆ چییە؟".
گه‌لاوێژ ساڵح فه‌تاح و ئيبراهيم ئه‌حمه‌دى هاوسه‌رى و منداڵه‌كانيان
له كۆتايى سه‌روتاره‌كه‌دا، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به "پێويستيان زانيوه وه‌ڵامى هه‌ڵۆ بده‌نه‌وه" و تێيدا هاتووه: "پەلاماری هەڵۆ بۆ سەر دامەزراوەكانی كوردستان و سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی، لەسنووردەرچوونێكی ئەوەندە قێزەونە كە وەڵامدانەوەی دەخواست. باشتریش وایە ئەو گومناوە لەمەوپاش ووتارە رقاوییەكانی خۆی لە جنێوخانەكانی وەك (كوردستان پۆست) و هاوشێوەكانیدا بڵاوبكاتەوە كە هاوئاست و هاوپێگەی ئەون".
به گوێره‌ى نه‌ريتى پيشه‌ى رۆژنامه‌وانى "سه‌روتار"ى رۆژنامه ئاماژه‌يه بۆ هه‌ڵوێست و ده‌ربڕى سياسه‌تى ره‌سمى ده‌زگاى بڵاوكه‌ره‌وه ياخود رۆژنامهكهيه.
k24 -
