بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی: توانیمان ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانى دارایی ببینه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه دا "ڕابه‌ر سدیق" ، باسى له پرسى دیاریكردنى (خه‌رجى و داهاتى) وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌ت بۆ ساڵى (2017) كرد، كه ده‌بێت وه‌ك (بوودجه‌ى خه‌مڵێنراو) بۆ به‌رچاوڕوونى وه‌زاره‌تیان و حكوومه‌ت به مه‌به‌ستى كارئاسانى له ڕاپه‌راندن و پێدانى پێشینه‌ى مانگانه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كى ڕێكخراو، دیاری بكرێت .
گوتیشى :" ده‌بێت له هه‌موو وه‌زاره‌تێك له سه‌ر ئاستى دیوانى وه‌زاره‌ت خه‌رجى و داهاتى خه‌مڵێنراوى دام و ده‌زگاكانیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى دارایی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بۆ دابینكردنى داهاتى پێویست به مه‌به‌ستى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى به دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانى حكوومه‌ت، ڕێوشوێنى خۆى بگرێته‌به‌ر".
هه‌روه‌ها، گوتیشى :" ده‌بێت له‌مه‌و دوا له ڕاپۆرتى جێبه‌جێ كردنى كاره‌كانتان، زیاتر گرینگى به ئامار بده‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت له كار‌و باره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگى یه‌كتربن و ڕاوێژى زیاتر به یه‌كتر بكه‌ن".
داواشى كرد له‌گه‌ڵ تیمى ڕاوێژكارى كۆمپانیاى (ئینڤنتس) هاوكاربن، بۆ به‌ره‌و پێشبردن و جێبه‌جێكردنى كاره‌كانیان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، به پشتیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى وه‌زاره‌ت، تا ئێستا توانیویانه ڕووبه‌رووى ئه‌و قه‌یرانه ببنه‌وه و ڕێگاچاره‌ى گونجاو بدۆزنه‌وه بۆ دابین كردنى بوودجه‌ى پێویست به ڕاپه‌راندن و جێبه‌جێكردنى كاروباره‌كانى حكوومه‌ت و دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه له بواره جیاجیا كاندا، پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى وه‌زاره‌ت، ڕاو سه‌ره‌نجى خۆیان له سه‌ر گرینگى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ربڕى و پێشنیار و ڕێگا چاره‌ى گونجاویان بۆ هه‌ر پرسێك خسته‌ڕوو كه پێویسته بۆ باشتركردنى كاره‌كانیان.
باسنيوز
