بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک: پێویستە حەویجە ئازاد بکرێتەوە

 بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک: پێویستە حەویجە ئازاد بکرێتەوە
بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک، ئاماژە بەوە دەکات، حەویجە مەترسییە بەسەر کەرکووکەوە و بەشێکی زۆری ئەو هەڕەشانەی لەسەر ئاسایشی شارەکە هەیە، لەو شارەوە دێت.

لیوا هەڵۆ نەجات، بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکووک (ئاسایشی پارتی)، رایگەیاند: “بەشێکی زۆری ئەو کردە تیرۆرستییانەی لەشاری کەرکووک دەکرێن، لە حەویجەوە نەخشەیان بۆ دانراوە، لەهەمان کاتدا خەڵکێکی زۆر دەستگیر کراوە لەناو ئاوارەکانی حەویجەوە کە بۆ کەرکووک هاتوون و سەر بە گرووپە تیرۆرستییەکان بوون، لەناویاندا گرووپی نەقشبەندییەکان کە دواجار چوونەوە ناو داعش”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “بوونی داعش لە حەویجە، هەمیشە مەترسییە لەسەر ئاسایشی کەرکووک، چونکە لەیەکەوە نزیکن و لەوێوە نەخشەی تیرۆرستی دادەڕێژن، بۆیە پرۆسەی ئازادکردنەوەی حەویجە زۆر پێویستە".

ئەوەشی خستەروو، هێشتا داعش هێزو توانای لە حەویجە ماوە و چەکداریان لەوێیە، بۆیە مانەوەیان لەوێ مەترسییە.














باسنیوز
Top