گەنجانی سۆسیالیست: دەبێ نەشیروان مستەفا بچێتە بەردەم دادگا
لە بەیاننامەیەکدا کە بەناوی گەنجانی سۆسیالیست لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە: "له نێوان لێدوانهكهی كاكه حهمه و جنێو و سووكاتيیەكانی مالیكیدا، گۆڕان بۆچی بهوهی كاكه حهمه ئیستفزاز بوون و گرژ بوون؟ بهڵام به جنێوهكهی مالیكی موویهك له لهشی زهبهلاحتان نهجووڵا؟ مهگهر لە بەرە ئەوە نییە کە قسەکەی کاکە حەمە هەقە بۆیە ڕەقە؟ جنێوەکەی مالیکیش بە حیسابی ئێوە شەڕە لەگەڵ بارزانیدا و ئێوە هەقتان بە سەرەوە نییە، دڵنیاین پاساوێکیش هەیە بۆ بێدەنگبوون لە مالیکی”.
ئەو گرووپە وەک پرسیار لە بزووتنەوەی گۆڕان دەپرسن، سکاڵای چی ئەگەر تاوان و سکاڵایەک هەبێت، "ئەوا دەبیت نەوشیروان مستەفا لە پێش کاکە حەمەوە بچێتە دادگا".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئەمەی گۆڕان دەیکات، خۆڵکردنە چاوی خەڵکە، چونکە شەریکە له داهاتی سنووری سەوز، یانی کۆنەقینە گرد و کارگەی چیمەنتۆ و نووسینگە و کۆمپانیا و مۆڵەکان و بیرە نەوتەکانی گۆڕان، كابرا لە لەندەن دانیشتووە بۆ ماوەی ساڵێک چارەسەر وەرئەگرێت و لە ڤێلاکەی ژیان بەسەر دەبات، بە پارەی چی؟".
هەر لەمبارەیەوە فەرهاد تۆفیق، ڕاوێژکاری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: "بە درێژایی تەمەنی گۆڕان، بەردەوام لە کەناڵەکانی خۆیانەوە، یان لەڕێگەی سێبەر و ناوەندە سەربەخۆکانەوە، تەشهیر و ناڕەواییان بەرانبەر بە سۆسیالیست و ڕەمزەکانی کردووە، بۆیە ڕەنگە کەسانی خاوەن شەهید، یان ئەوانەی لە ڕابردوو نەیانتوانیوە مافی خۆیان وەربگرن، ڕەنگە نەوشیروان مستەفا، ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە".
باسنیوز
