سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد

 سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد
ڕۆژی دووشەممە ٦ـی ٢ـی ٢٠١٧ لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د. فواد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و فوئاد مەعسوم تاوتوێی سەردانی عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکان بۆ هەرێمی کوردستان‌یان کردووە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق ”بە لەبەرچاوگرتنی ھەڕەشە و دەرفەتەکان“، تیشکیان خستووەتە سەر کێشە سیاسییەکانی عێراق و رۆڵی لایەنە کوردستانییەکان لە هاوکێشە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مەسعود بارزانی و فوئاد مەعسوم جگە لە باسکردنی بابەتی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پررۆسەی سیاسیی و ناکۆکییە سیاسییەکانیان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کردووە و جەختیان لە یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان وەک پێویستییەک کردووەتەوە.













باسنیوز
Top