وەزیری ئەوقاف: ئەگەر بەغدا کێشەکان چارەسەر نەکات کورد مافی دیاریکردنی چارەنووسی ھەیە

 وەزیری ئەوقاف: ئەگەر بەغدا کێشەکان چارەسەر نەکات کورد مافی دیاریکردنی چارەنووسی ھەیە
وەزیری ئەوقاف داوا لە وەقفی شیعەی عێراق دەکات، فشار لەسەر حکوومەتی عێراق دروست بکات، بۆ ئەوەی کێشەکانی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 6\2\2017، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، داوایان لە وەقفی شیعی کردووە، فشار لەسەر بەغدا دروست بکات، تاوەکوو کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت، گوتیشی: ”ئەگەریش نەکرێت، ئەوا مافی چارەی خۆنووسین ھەیە تاوەکوو بە ڕێککەوتن لە نێوان کورد و لایەنە عێراقییەکان ئەو مافە بە کورد بدرێت“.

ھەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، سەرۆکی وەقفی شیعی، دوای سوپاسکردنی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان، ئەوەی ڕوون کردەوە کە لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف، چەند پرسێکیان تاوتوێ کردووە. گوتیشی: ”یەکێک لە باسەکانمان، ئەوەبوو کە چۆن ھزری توندوتیژی سنووردار بکەین، چونکە تەنیا لایەنی سەربازی بۆ شەڕی داعش بەس نییە، بەڵکوو دەبێت لە ڕووی ھزری و بیروباوەڕیشەوە کۆتایی بە داعش بھێنین، بۆیە پێویستیمان بە ھەماھەنگی و ھاوکاریی دوولایەنە ھەیە“.










باسنيوز
Top